Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەوەی پێویستە لەبارەی دەرکەوتنی کونەڕەشەکەی گەردوونەوە بیزانی


پەیام 

گەردوونناسان بۆ یەکەم جار و بە هاوکاری تۆڕێکی ٨ تێلیسکۆپی لە سەرانسەری جیهانەوە توانیان وێنەی کونەڕەشەکەی گەردوون بگرن و بڵاوی بکەنەوە. 

بە پێێ زانیارییەکانی بی بی سی، قەبارەی کونەڕەشەکەی گەردوون سێ ملیۆنجار هێندەی زەویە و ٥٠٠ ملیۆن تریلیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە. 

پرۆفیسۆر Heino Falcke لکە زانکۆی هۆڵەندا کە تاقیکردنەوەکەی پێشکەشکرد باسی لەوەکرد کونەڕەشەکە لە گالاکسییەک دۆزراوەتەوە پێی دەوترێت M87.

هاوکات باسی لەوەشکرد ئەوەی ئێمە بینیومانە لە هەموو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر گەورەترە. 

ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژەی بەوەشکرد قەبارەی کونەڕەشەکە ٦.٥ بلیۆن جار لە خۆر گەورەترە و یەکێکە لە کونەڕەشە هەرە گەورەکان کە بونی هەیە، بەڕاستی ئەژدیهایەکی گەورەیە.

ئەو وێنەیەی لە لایەن گەردوونناسانەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا کونەڕەشەکە دەردەکەوێت کە دەورەدراوە بە رووناکییەکی زۆر، بە پێێ وتەی ئەو پرۆفیسۆرە ئەو رووناکییە کەڵەکەبوونی گازێکی زۆر گەرمە لە دەوری کونەکە کۆبووەتەوە، کۆبوونەوەی ئەو گازە گەرمانە رووناکییەکی دروستکردووە بە ئەندازەی رووناکی کۆکراوەی ئەو بلیۆنان ئەستێرەیەیە لە گالاکسییەکانی دیکەدا هەیە، ئەمەش وادەکات ئێمە لەم دوورەوە بیبینین. 

کونەڕەشەکان لە لایەن زانای بەناوبانگی ئەڵمانی، ئەلبێرت ئانیستاین باسکراون کە درووستبوونی کونێکن لە بۆشایی دا و بەهۆی هێزی زەبەلاحی کێشکردنییەوە هەتا بە خێرایی روناکیش ناتوانیت لێوەی تێپەڕ ببیت. 

766 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر