Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل.. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌دا؛ ناتانیاهوو ركابه‌ره‌كه‌ی به‌ 35 كورسی؛ یه‌كسانن


په‌یام

به‌پێی ئه‌نجامی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌دا 97ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئیسرائیل، پارته‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهو و هاوپه‌یمانیی شین و سپی یه‌كی‌ 35 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه‌.

كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئیسرائیل جیاكردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 97ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. ته‌نها 11 له‌و 41 پارته‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه‌، توانیوویانه‌ به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا سێ‌ و پۆینت 25 بۆ گه‌یسته‌ په‌رله‌مان ببڕن. 

هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه‌ پارتی لیكودی‌ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی "شین و سپی" به‌ سه‌ركردایه‌تی بێنی گانتز سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشوو و، یائیر لاپید، به‌پێی‌ یاكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌دا 97ی‌ ده‌نگه‌كان توانیویانه‌ 35 كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن.

ڕێژه‌ی به‌شداریكردن به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو كه‌می كردووه‌ و ته‌نها له‌سه‌دا 64 له‌ كۆی زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێدا كردووه‌. له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2015 رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌سه‌دا 71ی‌ تێپه‌ڕانووه‌.

237 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر