Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا نایه‌وێت هه‌نگاوی تر دژی ئێران بگرێته‌به‌ر


په‌یام


سه‌رۆككۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌باره‌ی‌ گرتنبه‌ری‌ ڕێكاری‌ تر دژی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هۆشداریی‌ توندی‌ دایه‌ ئه‌مریكا و، ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واشنتۆن هه‌نگاوی‌ دیكه‌ دژی‌ تاران بنێت، ڕووبه‌ڕووی‌ به‌ڵایه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ وتارێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ ناساندنی‌ سوپای پاسداران به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كرد.
حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕایگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌مریكا ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه‌ و نایه‌وێت هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بنێت".

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئه‌مریكا له‌ 40 ساڵی ڕابردوودا به‌ ته‌واوی هێزیه‌وه‌ دژایه‌تیی سوپای پاسدارانی كردووه‌ و، له‌ دوایین هه‌نگاویدا شتێكی تازه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هۆشداریی‌ دا و وتی‌ "ئه‌مریكا باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك زیاتر بنێت له‌و دروشمانه‌ی ده‌یانڵێت، ڕووبه‌ڕووی چ به‌ڵایه‌ك ده‌بێته‌وه‌".

ڕووحانی‌ ناساندنی‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌یشی‌ به‌ ڕێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌، به‌ "دروشمێكی سیاسی و فشاری ده‌روونی و ئابووری بۆ سه‌ر ئێران ناوبرد".

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌یدا دژی‌ ئێران، سوپای‌ پاسدارانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ خسته‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌، لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ی‌ له‌ دژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گرته‌به‌ر.

121 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر