Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی: عێراق هه‌وڵیداوه‌ بڕیاری ئه‌مریكا دژی سوپای پاسداران رابگرێت؛ به‌ڵام شكستیهێناوه‌


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵێكی‌ شكستخواردووی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ڕاگرتنی‌ بڕیاری‌ ناساندنی‌ سوپای‌ پاسداران به‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ ئاشكرا ده‌كات.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای‌ كرد "بۆ ڕاگرتنی‌ بڕیاری ئه‌مریكا له‌ خستنه‌ نێو لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا و، سه‌رۆكایه‌تیی‌ میسر و سعودیه‌وه‌ كردووه‌".

عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای‌ هه‌وڵه‌كانیان، به‌ڵام تره‌مپ سووره‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی له‌ دژی‌ سوپای‌ پاسدران".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وه‌كو عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتاندا ده‌پارێزن.

 هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "نایانه‌وێت عێراق ببێته‌ مه‌یدانی ململانێی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و، به‌غدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێنه‌ لایه‌نێك له‌ پێكدادانێكی ناوچه‌یی".

196 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر