Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق‌و سعوودیه‌ چه‌ندین رێككه‌تنی‌ گرنگ له‌ بواره‌كانی‌ وزه‌و وه‌به‌رهێنان واژۆ ده‌كه‌ن


په‌یام

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كات و چه‌ندین رێككه‌تنی‌ گرنگ له‌ بواره‌كانی‌ وزه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوو ولاَتدا واژۆ ده‌كرێن.

باڵیۆزی عێراق له‌ سعوودیه‌، رایگه‌یاند به‌م زووانه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی‌ سعودیه‌ ده‌كات.

قه‌حتان ته‌ها خه‌ڵه‌ف له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، بۆ سعوودیه‌ 13 رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا واژوو ده‌كرێن.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌ میانی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی سعوودیه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ بۆ به‌غدا ئه‌نجامدرا، عێراق 186 هه‌لی وه‌به‌رهێنانی پێشكه‌ش به‌ شانده‌كه‌ی سعوودیه‌ كردوه‌.

قه‌حتان ته‌ها خه‌ڵه‌ف وتیشی سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی عێراقی و سعوودیه‌ گرنگن به‌ تایبه‌ت له‌ بواری كه‌رتی وزه‌دا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ به‌ره‌وپێش به‌رن.


210 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر