Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. دوای یاری دەربەندیخان - پێشمەرگەی سلێمانی چەند هاندەرێک برینداربوون


پەیام 

دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان لە یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران و هێزە ئەمنییەکان درووستبوو و زیاتر لە ١٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران. 

پەیامنێری پەیام کە ئامادەی رووماڵی یارییەکە بوو رایگەیاند: گرژییەکە لەدوای کۆتاییهاتنی یارییەکە روویدا کە بە ئەنجامی ١ بە هیچ لە بەرژەوەندی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی هاتبوو. 

هاوکات رایشیگەیاند: هۆکاری سەرهەڵدانی گرژییەکان دروستبونی دەمەقاڵەی نێوان یاریزانانی دەربەندیخان و دادوەری یارییەکە بووە لەگەڵ سووربوونی هاتنە ناو یاریگای بەشێک لە دەستەی کارگێڕی یانەی دەربەندیخان بووە. 

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵی دوورخستنەوەی ئەو ئەندامانەی دەستەی کارگێڕییانداوە هەڵپژان و گرژی لە نێوان هاندەران و هێزەکانی پۆلیسدا روویداوە و پۆلیس گازی فرمێسک رێژی بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران بەکارهێنا. 

لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی گازی فرمێسک رێژیش زیاتر لە ١٠ هاندەر رەوانەی نەخۆشخانە کران. 

340 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر