Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئارامگرتنی ئێران به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا سنورێكی هه‌یه‌


په‌یام


له‌باره‌ی ناساندنی‌ سوپای پاسدارانی ئێران به‌ پشتیوانی‌ تیرۆر، سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كردوه‌ و ئارام گرتنی‌ ئه‌وانیش سنورێكی هه‌یه‌.
له‌ میانی به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی نیشتمانییه‌وه‌ له‌ تاران رێكخرابوو، حه‌سه‌ن روحانی وتارێكی پێشكه‌شكرد.

روحانی له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا بڕیاری راگه‌یاندنی سوپای پاسداران به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌ قه‌ڵه‌مدا و وتی هێزه‌ خۆبه‌زلزانه‌كانی جیهان و ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ ناساندنی سوپای پاسداران به‌ تیرۆریست، قه‌ره‌بووی شكست و ڕقیان دژ به‌ ئێران بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ سوپای پاسداران به‌هێزتر ده‌كات.

سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه‌ كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییان واژووكردووه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستن، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.
له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا رۆحانی‌ وتی ئارام ده‌گرین، به‌ڵام ئارام گرتنیش سنوورێكی هه‌یه‌، ئارامگریمان له‌ لاوازیمانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ رێوشوێن و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌یه‌.

133 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر