Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. داوای ئاكه‌په‌ بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ؛ ره‌تكرایه‌وه‌


په‌یام

ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، داوایه‌كی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی له‌باره‌ی دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ ره‌تكرده‌وه‌ و ئاكپارتیش ده‌ڵێت تانه‌ی نائاسایی به‌كارده‌هێنن.

عه‌لی ئیحسان یاڤوز جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی پارته‌كه‌ی بۆ ژماردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ  له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، ئاماژی به‌وه‌كرد تانه‌ی نائاسایی به‌كارده‌هێنن و جارێكی دیكه‌ رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌گرنه‌وه‌ به‌ر.  

ناوبراو وتیشی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داواكارییه‌كه‌ی ئێمه‌ی بۆ ژماردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وان تانه‌ی نائاسایی به‌كارده‌هێنن و جارێكی دیكه‌ داواكاریی پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێشتر ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیا به‌ "تاوانێكی رێكخراو" شێوێندراوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌سته‌مبوڵ زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س به‌ نایاسایی ناویان تۆماركراوه‌ و ده‌نگیان داوه‌.

118 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر