Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: ناونانی‌ سوپای‌ پاسداران به‌ هێزی تیرۆر، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌ناسێنن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماچه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌: سوپای پاسداران به‌رده‌وام پاڵپشتی دارایی تیرۆرستان ده‌كات، له‌ڕابردووشدا ئه‌و هێزه‌ ته‌نیا دوو ئه‌ركی هه‌بووه‌ كه‌ پاڵپشتیی تیرۆر و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك بووه‌ له‌ ناو ئێران، بۆیه‌ ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان جیهانی ده‌یناسێت.

تره‌مپ ئاشكراشیكردوه‌ " له‌ فشاره‌ دارایی و ئابورییه‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامده‌بن، تاوه‌كو به‌ وته‌ی‌ خۆی‌، باجی پشتگیرییه‌كانی‌ تیرۆر ده‌دات.

له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداوی‌ خسته‌ لیستی‌ تیرۆری خۆیه‌وه‌و، ڕاشیگه‌یاند: ناونانی‌ سوپای‌ پاسداران وه‌ك هێزێكی پشتیوانی‌ تیرۆر، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌..

205 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر