Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆسكۆ.. ئه‌ردۆغان و پۆتین كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكانی توركیا و ڕووسیا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌ و، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌نگاوی‌ گرنگ دژ به‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ سووریا ده‌گرنه‌به‌ر.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ ڕووسیا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌،له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ سووریا گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌نگاوی‌ گرنگن و به‌رده‌وام ده‌بن".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا وتیشی‌ "هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ به‌ ڕاوێژكردن پێكه‌وه‌ دژ به‌ كرده‌ تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌ ده‌گرنه‌به‌ر".

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "له‌ هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی توركیا-ڕووسیا، كۆبوونه‌وه‌ی ستراتیژی له‌ بواره‌كانی سیاسی و، سه‌ربازی و، بازرگانی و كولتووری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، سێ ڕێككه‌وتننامه‌ واژوو ده‌كه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو  "قه‌باره‌ی بازرگانیی‌ نێوان توركیا و ڕووسیا له‌سه‌دا 15 زیادیكردووه‌ و، ئامانجیانه‌ بگاته‌ 100 ملیار دۆلار".    

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و وزه‌ و گه‌نجینه‌ و به‌رگری و بازرگانی و گه‌یاندنی‌ توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ڕووسیا ده‌كه‌ن.

148 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر