Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی‌ حكوومه‌تی نیشتمانی لیبیا فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌رابلوسیان كۆنتڕۆڵكردووه‌

په‌یام

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌رابلوس-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی توانیویانه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ردا بوو.

هاوكات فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی، بنكه‌ی ئاسمانی "ئه‌لوه‌تییه‌" كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ردایه‌ بۆردومان كرد. 

تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌ و زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

216 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر