Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵانە 11 ملیۆن کەس بەهۆی خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان دەمرن



په‌یام

توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەریخستووە، خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان هۆکارێکی سەرەکی مردنی خەڵکییە لە جیهاندا.


پزیشکان لە توێژینەوەکەدا لە رژیمی خۆراکی 195 وڵاتیان لەنێوان ساڵانی 1990-2017 کۆڵیوەتەوە و بۆیاندەرکەوتووە بەشێکی زۆری هۆکارەکانی مردن دەگەرێتەوە بۆ خۆراکە ناتەندروستەکان.

د. کریستۆفەر مورای، خۆراکناس و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە لە زانکۆی واشنتۆن دەڵێت: ئێستا خەڵکی زیاتر ئەو خۆراکانە دەخۆن کە رێژەییەکی زۆر شەکر و خوێیان تێدایە و بە رەگەزە خۆراکییە گرنگەکان دەوڵەمەند نین ئەمەش فاکتەرێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن.

خۆراکناسەکەی زانکۆی واشنتۆن روونیدەکاتەوە خەڵک خواردنی خۆراکە تەندروستەکان پشتگوێدەخەن ئەمەش لەوانەیە بگەرێتەوە بۆ سەرقاڵبوونیان بە کارەکانی رۆژانەیان.

د. کریستۆفەر مورای رێنماییدەدات لە ژەمە خۆراکییەکان زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت، هەروەها گۆشتی سوور کەمتر بخورێت و زیاتر رووبکەنە خواردنی گۆشتی ماسی بۆئەوەی جەستە بڕێکی باشی ئۆمێگا سێ وەربگرێت.

لە توێژینەوە نێودەوڵەتییەکەدا هاتووە خۆراکە ناتەندروستەکان ساڵانە بەرپرسن لە مردنی 11 ملیۆن کەس لە جیهاندا.

121 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر