Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕواندا یادی كوژرانی 800 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی هۆتۆییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

به‌ ئاماده‌بوونی وه‌فد‌و نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان، له‌ شاری‌ (كیگالی) پایته‌ختی (ڕواندا)، یادی تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی‌و ڕه‌شه‌كوژی شه‌ڕی نێوخۆ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، له‌ حه‌وتی نیسانی ساڵی 1994، لایه‌نگرانی هۆزی (هۆتۆ)ی زۆرینه‌ پڕۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژییان دژ به‌ كه‌مینه‌ی (توتسی)‌و (هۆتۆ) میانڕه‌وه‌كان ده‌ستپێكرد‌و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 800 هه‌زار كه‌سیان كوشت كه‌ زۆرنه‌یان (توتسی) بوون‌و دوو ملیۆنیش ئاواره‌ بوون.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی ڕواندا، وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ پاڵپشتی له‌ هۆزی (هۆتۆ) تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

كۆماری‌ ڕواندا به‌ مانای (زه‌وی هه‌زار گرد) دێت‌و ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، دوابه‌دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ ئێستا به‌ نموونه‌ی یه‌كێك له‌ وڵاته‌ گه‌شه‌كردووه‌كان داده‌نرێت، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا داهاتی تاك تێیدا بۆ سێ هێنده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

157 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر