Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا پاسپۆرت و ناسنامه‌ی بۆ دوای جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌كردووه‌

په‌یام

میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رۆژانه‌ ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی دوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات و، له‌ئیستاشدا پاسپۆرت و ناسنامه‌ی بۆ دوای جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌كردووه‌ و هه‌موو ئاماژه‌كانی ئه‌ندامێتی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی سریوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ له‌كاتێكدایه‌، بۆ سێیه‌مینجار پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌په‌رله‌ماندا شكستیهێناوه‌ و هێشتا ئاسۆیه‌كی روون بۆ ئه‌و پرسه‌ نیه‌.

دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا، گه‌لی به‌ریتانیا ده‌نگی بۆ جیابونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، پاش شكستهێنانی پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رازیكردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، له‌ئێستادا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای درێژكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو كردووه‌.


275 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر