Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و ئێران: ئاڵوگۆڕه‌ بارزگانیه‌كانمان ساڵانه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ 20 ملیار دۆلار

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ولاَته‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، عێراق ئێستا له‌هه‌موو كات سه‌قامگیرتره‌ و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌ سه‌رده‌می جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بهێنن.

هاوكات حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكردووه‌.

رۆحانی‌ وتیشی "هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌ له‌باره‌ی هاریكاییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ بواری بانكی و داراییدا و ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌ بارزگانیه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ 20 ملیار دۆلاری ساڵانه‌.

له‌ به‌شێكی كۆنگره‌یه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئێران باسی له‌وه‌كرد، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دروستكردنی سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی دوانیان له‌ باشور و خۆرئاوای عێراق ده‌بێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.


213 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر