Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سبه‌ینێوه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2019 ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ‌ 7 ی‌ 4 ی‌ 2019 دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یه‌كه‌م وەزارەت موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

وتیشی‌ "سبەینێ‌ موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش موچەی یه‌كه‌کانی‌ 70 و 80 ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

رۆژی سێشەممەش بەهۆی پشووی‌ فه‌رمییه‌وه‌ موچە دابەشناکرێت، چوارشەممەش موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت، بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ ساڵی‌ 2016 ه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رادا دابه‌شده‌كرد، له‌ مانگی‌ سێی‌ ئه‌مساڵیشدا حكومه‌ت بڕیاریدا سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ مانگی‌ رابردوودا مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12 ی‌ ساڵی‌ 2018 به‌بێ‌ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا.

4405 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر