Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران

په‌یام

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ 6 ی‌ 4 ی‌ ٢٠١٩   بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

نوسینگەی  سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: ئه‌مڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و سەردانەکەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆكەخانەی میهرئابادی تاران پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كرد و هەر بەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەعد ئابادی تاران و بەئامادەبوونی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجام دەدرێت.

عادل عەبدولمەهدی لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، بەشداریی لە سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری بازرگانی عێراق - ئێران دەکات.

227 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر