Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بكوژه‌كه‌ی ئاڤان نه‌جمه‌دین به‌ 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانیكردن سزادرا


پەیام 

میدیاكانی‌ به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌ هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ ئاڤان كه‌ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ بوو، له‌ دادگا دانی‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ به‌  به‌ 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانیكردن سزادراوه‌.

به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان  دانا عه‌بدوڵا هۆكاری‌ كوشتنی‌ هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌یسی مانه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا پشتیوانی  بكات و له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ چه‌قۆ كوشتویه‌تی.

ئاڤان نه‌جمه‌دین ته‌مه‌نی 32 ساڵ خه‌ڵكی‌ باشوری‌ كوردستان و نیشته‌جێی‌ به‌ریتانیا، خاوه‌نی چوار منداڵ بوو،  له‌ مانگه‌كانی‌ كۆتایی ساڵی‌ رابردوو له‌ شاری‌ لیڤه‌ر پوڵی‌ به‌ریتانیا له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌ چه‌قۆ كوژرا، روداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ له‌ ناوخۆی‌ به‌ریتانیا لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ر دوای‌ روداوه‌كه‌ پۆلیس دانا عه‌بدوڵا هاوسه‌ری‌ پێشووی‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ده‌ستگیركرد و ئه‌مرۆ دادگا وه‌ك تاوانبار سزای‌ زیندانی‌ كردنی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاند.

400 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر