Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا به‌نیازه‌ دۆسیه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ویكلیكس كۆتایی پێبهێنێت‌


پەیام

به‌ریتانیا به‌نیازه‌ دۆسیه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ویكلیكس كۆتایی پێبهێنێت‌و ئیكوادۆریش ڕه‌تیده‌كات له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ریبكات.

ئه‌ژماری‌ ڕۆژنامه‌ی (گاردیان) له‌تویته‌ر له‌سه‌ر زاری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه‌ گواستیه‌وه‌: (جولیان ئاسانج) دامه‌زرێنه‌ری‌ ماڵپه‌ڕی ویكلیكس ئازاده‌‌و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر به‌جێبهێڵێت.

(جێرمی هانت) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی: جولیان ئاسانج ئازاده‌، هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له‌ له‌نده‌ن به‌جێبهێڵێت، ده‌مانه‌وێ به‌ زووترین كات كۆتایی به‌ دۆسیه‌كه‌ی بهێنین، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری‌ ئاسانج خۆی وه‌ستاوه‌.

پێشتریش وا بڵاكرایه‌وه‌ ئیكوادۆر به‌ نیازه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دامه‌زرێنه‌ری ویكلیكس له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ربكات، به‌ڵام لای‌ خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیكوادۆر ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌‌و به‌ ده‌نگۆی ناوزه‌د كرد.

له‌ ساڵی 2012ـه‌وه‌ (جولیان ئاسانج) دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكلیكسی تایبه‌ت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ‌و دۆسیه‌ نهێنییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ ترسی ده‌ستگیركردن‌و دادگایی په‌نای بۆباڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر له‌ له‌نده‌ن بردووه‌.

182 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر