Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: ده‌رفه‌تی ژیانی سیاسیی له‌ ئێران نەماوە


پەیام 

سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاند كه‌ ده‌رفه‌تی ژیانی سیاسیی له‌ ئێراندا نه‌ماوه‌ و سیاسه‌تمه‌داران یان ده‌خرێنه‌ زیندان، یان راده‌كه‌ن بۆ هه‌نده‌ران یان ده‌بێ به‌ بێده‌نگی له‌ ماڵه‌وه‌ دابنیشن. 

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ ماڵپه‌ڕی khabarfoori رایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵك له‌ پێناو ژیانێكی شكۆدارانه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٩ شۆڕشی كرد كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ئابوورییه‌وه‌ هه‌یه‌، گوتی: "ئێستا خه‌ڵك ناچارن رۆژی ٢-٣ ده‌وام كار بكه‌ن و نیگه‌رانن له‌ داهاتوویان به‌هۆی به‌رده‌وام قه‌رز وه‌رگرتن". 

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه‌ی له‌ سنوورداركردنی چالاكییه‌ سیاسییه‌كان گرت و وتی: " ده‌رفه‌تی ژیانی سیاسیی له‌ ئێراندا نه‌ماوه‌ و سیاسه‌تمه‌داران یان ده‌خرێنه‌ زیندان، یان راده‌كه‌ن بۆ هه‌نده‌ران یان ده‌بێ به‌ بێده‌نگی له‌ ماڵه‌وه‌ دابنیشن.

ئاماژەی بەوەشدا یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان، سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌رپرسانی دیكه‌ ره‌خنه‌ قبوڵ ناكه‌ن. به‌ فه‌رمانده‌یه‌ك بڵێی پشتی چاوت برۆیه‌ به‌ دوژمنی شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێی، به‌شێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئازادی بده‌ین خه‌ڵك ئاژاوه‌ ده‌گێڕێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن خۆیان تێكچوون و به‌ دوای ئاژاوه‌دا ده‌گه‌ڕێن". 

ناوبراو به‌ پێویستیشی دەزانێت رێگه‌ به‌ هاووڵاتییان بدرێت خۆپیشاندان بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، چونكه‌ به‌ رێگریكردن به‌ خۆپیشاندان رێگه‌ له‌به‌رده‌م توندوتیژیدا ده‌بێته‌وه‌. 

300 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر