Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی بەردەوام برسیانە و تێرناخۆن


پەیام 

که‌سانێک هه‌ن به‌ به‌رده‌وامی برسیانه‌ و هه‌ست به‌ تێر بوون ناکه‌ن؛ دوای نان خواردن به‌ ماوه‌یه‌کی کورت دووباره‌ برسیان ده‌بێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ حه‌زیان له‌ خواردنه‌، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە. 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باسی لە کۆمەڵێک هۆکار کردووە کە وادەکەن مرۆڤ بە هەمیشەیی هەست بە برسێتی بکات. 

هاوکات ئەو دکتۆرە چارەسەری پێویستیشی بۆ ئەو دیاردە تەندروستییە خستووەتە روو. 

هۆکاره‌کانی بەردەوام برسێتی.

ــــ جۆری ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌خورێت 
ــــ شێوازی هه‌ڵه‌ی خواردن 
ــــ ڕیجێمی ناته‌ندروست و به‌کارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی کێشی هه‌ڵه‌ و بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشک 
ــــ نه‌خوارنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو 
ــــ خواردنی بڕێی زۆر له‌ شیرینی 
ــــ زۆر خواردنی شتی سوێر و خوێی چێشت 
ــــ که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی 
ــــ دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و خه‌مۆکی 
ــــ به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆی و به‌رده‌وام وه‌رگرتنی ته‌واوکه‌ره‌ خۆراکیه‌کان 

--- کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئیشتها. 

ئەم خواردنانە زیاتر بخۆ: 

مادده‌ پڕۆتینه‌کانی وەکو پڕۆتینی ڕووه‌کی وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان ، هێلکه‌ ، شیره‌مه‌نی ، گۆشتی بێ چه‌وری
چه‌وریه‌ به‌ سووده‌کانی وەکو گوێز ، چه‌ره‌س ، ئۆڤۆگادۆ ، ماسی سه‌لموون ، زه‌یتی زه‌یتوون.

ــ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌کان: 

_ گرنگترین سه‌رچاوه‌کان : سه‌وزه‌ ، میوه‌ ، پاقله‌مه‌نیه‌کان ، دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاردی بۆر و گه‌نمه‌شامی کوڵاو ، باده‌م ، چواله‌ی سه‌وز.

ــ خوارنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو به‌تایبه‌ت دوو په‌رداخ نیو سه‌عات پێش ژه‌مه‌کان.

ــــ ته‌رکیز کردن له‌ سه‌ر خواردن: واته‌ ته‌رخان کردنی کاتی نان خواردن ته‌نها بۆ خواردن؛ نه‌وه‌ک خواردن به‌ دیار تێڤی و مۆبایڵ و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵاتیه‌کان و ئه‌نته‌رنێت. 
ــــ هه‌ڵبژاردنی ڕێجیمی گونجاو و پشت گوێ نه‌خستنی یه‌کێک له‌ ژه‌مه‌کان به‌ تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی.
ــــ وه‌رزش کردن به‌ تایبه‌ت وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سه‌عاتێک ڕۆژانه‌.

 

494 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر