Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیرۆرستەکەی نیوزلەندا برایە بەردەم دادگا


پەیام 

هێرشبەرەکەی سەر هەردوو مزگەوتەکەی شاری کرایستچێرچی نیوزلەندا لەبەردەم دادگا ئامادەبوو و تۆمەتی کوشتنی ٥٠ کەس و هەوڵی کوشتنی ٣٩ی دیکەی رووبەڕوو کرایەوە. 

سی ئێن ئێن ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، برینتۆن تارەنت، تۆمەتباری هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزلەندا لە رێی لینکی ڤیدیۆییەوە لەبەردەم دادگای باڵای شاری کرایستچێرچ دەرکەوت. 

خێزان و کەس و کاری قوربانیانی دوو مزگەوتەکە لە دادگا ئامادەبوون، تیرۆرستەکە لە ڤیدیۆکەدا ئارام دەردەکەوت و جار جار سەیری ژوورەکەی و دەوروبەری دەکرد. 

تۆمەتبارەکە رووبەڕووی دادگا نەکرایەوە و داوای پێداچوونەوەیشی لێنەکرا، هاوکات داوا کرا ١٤ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دووبارە لە دادگا ئامادەبێت، ئەمەش بە بیانوی پشکنینی تەندروستی دەروونی ئەو کەسە، کە مافێکە دەدرێت بە تۆمەتباران تاوەکو لە لایەن دوو دکتۆری پسپۆڕی مێشکەوە ببینرێن و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت کە ئامادەیە بۆ دادگاییکردن. 

15ی مانگی ڕابردوو له‌ كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یینی، له‌ شاری‌ (كرایستچێرچ)ی نیوزله‌ندا، كه‌سێك به‌ چه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی (نوور) و (لینود) و 50 موسڵمانی شه‌هید كرد‌و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

616 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر