Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌و وه‌فدی هاوڕێی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆبووه‌وه‌


په‌یام

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامیدا، وه‌فده‌ باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، سه‌ردانی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندی دێرینی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ڕه‌وتی حیكمه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كرایه‌وه‌.

هاوكات قسه‌وباس له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌شدا، مامۆستا عه‌لی باپیر تێڕوانینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی حوكمكردن له‌ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، ڕایگه‌یاند: گرنگ نییه‌ كێ‌ حوكم ده‌كات، گرنگه‌ كێ‌ خزمه‌تی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر ده‌كات، كار ده‌كات له‌پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی‌و چه‌سپاندنی حوكمێكی ڕه‌شید.


275 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2019

بابەتی زیاتر