Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌


په‌یام


له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاقی كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا، وێڕای پیرۆزبایی له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئومێدیشی خواست به‌ڕێزیان سه‌ركه‌وتووبن له‌ به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی‌و ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، بكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵ داوای كرد هه‌وڵ بدرێ‌ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان ناوه‌ندو هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن‌و ڕێ بگیرێ‌ له‌وه‌ی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌‌و به‌ زیان بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێم بشكێنه‌وه‌، چونكه‌ گه‌لی كورد وه‌كو دۆستی خۆی ده‌ڕوانێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا.

له‌به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد بۆ دڵسۆزی‌و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی هاوڵاتییان‌و گیروگرفته‌كانیان‌و هیوای خواست ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانه‌ش دووباره‌ ببنه‌وه‌.

294 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2019

بابەتی زیاتر