Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌م زانیارییانه‌ له‌ سه‌ر به‌نداوی دوكان بزانه‌



ئا: سه‌ڵاح سالار




1
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌وڵه‌تی پاشیی عێراقدا،
بریاری دروستكردنی دوو به‌نداو له‌ كوردستان درا،
هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌ش له‌ پارێزگای سلێمانی بوون،
كه‌ ئه‌وانیش به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخانن.


2
یه‌كه‌مجار ده‌ست به‌ دروستكردنی به‌نداوی دووكان كرا،
دوای ئه‌ویش به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش كاری تێدا كرا.
هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌ له‌سه‌رده‌می پاشایی ده‌ستی پێكرد،
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می كۆمارییدا كرانه‌وه‌.


3
به‌نداوی دووكان له‌ ساڵی 1954 بناغه‌ی دانرا.
شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م خۆی به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانا،
یه‌ك فلسی عێراقیشی خسته‌ ناو به‌ردی بناغه‌كه‌وه‌،
وه‌ك ئاماژه‌ بۆ بچووكترین دراوی ئه‌وكاتی عێراق.


4
كۆمپانیای (دۆمبیز بالوت)ی فه‌ڕه‌نسی دروستی كرد.
بڕی تێچوونه‌كه‌ی 14 ملیۆن دیناری عێراقیی بووه‌،
كه‌ ئه‌وكات به‌رانبه‌ر بووه‌ به‌ نزیكه‌ی 56 ملیۆن دۆلار.
كرێی ڕۆژانه‌ی كرێكارێك ئه‌وكاته‌ 25 فلس بووه‌.


5
به‌نداوه‌كه‌ به‌ربه‌ستێكی كه‌وانه‌یی كۆنكرێتیی به‌هێزه‌،
نیوه‌تیره‌ی چه‌ماوه‌كه‌ی له‌ ڕووی پێشه‌وه‌ 120 مه‌تره‌.
هه‌روه‌ها درێژیی به‌ربه‌سته‌كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ 360 مه‌تره‌.


6
ئه‌ستووریی به‌ربه‌سته‌كه‌ له‌ بناغه‌وه‌ 54 مه‌تره‌،
هه‌روه‌ها له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ 6 مه‌تر و 20 سم ده‌بێت.
توانای گلدانه‌وه‌ی 6.8 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه‌.


7
یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وی ئاو ده‌دات،
كه‌ زیاتر ده‌شته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركووكن.
ڕووبه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 270كم دووجا.


8
ساڵی 1970 كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مێنانی ڕووسیا،
وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای تێدا دروستكردووه‌.
كه‌ بڕی 400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت،
ئه‌و وزه‌یه‌ له‌ڕێی 5 تۆڕباینه‌وه‌ دروست ده‌بێت.


9
ده‌ریاچه‌كه‌ بۆ سامانی ماسیی گرنگیی خۆی هه‌یه‌.
بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌نداوه‌ مه‌ترسی لافاویش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.


10
به‌نداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاوی زێی بچووك دروستكراوه‌.
60%ی ئاوه‌كه‌ی له‌ باشووری كوردستان دابین ده‌كات.
40%ی ئاوه‌كه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ بۆ دێت.
ساڵی 1959 عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌نداوه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

567 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2019

بابەتی زیاتر