Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوبنان داوا له‌ ئیسرائیل ده‌كات له‌ ناوچانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بكشێته‌وه‌ كه‌ داگیری‌ كردوون


پەیام 

له‌ باره‌گای هێزه‌ كاتییه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌ نێوان جه‌نه‌راڵ ستیفانۆ دێل كۆڵ، فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و باره‌گایه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی سوپای لوبنان و سوپای ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی لوبنان به‌رده‌وامی پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان سه‌ركۆنه‌ كرد.

هه‌روه‌ها داوایان له‌ ئیسرائیل كرد له‌ له‌ ناوچه‌كانی مه‌زارع شه‌بعا و كه‌فر شوبا و ئه‌و به‌شی كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی غه‌جه‌ری‌ باشووری لوبنان داگیری‌ كردووه‌، بكشێته‌وه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی‌ باره‌گای هێزه‌ كاتییه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان ڕایگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پێشێلكارییه‌ ئاسمانی و وشكانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی هێڵی شین، هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی تونێله‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه‌".

200 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر