Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی رووسیا دەکات و لەگەڵ پوتین کۆدەبێتەوە


پەیام 

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا سه‌ردانی‌ ڕووسیا ده‌كات و، بۆ سێیه‌م جار له‌مساڵدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌شتی نیسان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا-ڕووسیا و، ساڵی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی باڵای هه‌ردوو وڵات، سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا بكات.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ ڕووسیا كۆده‌بێته‌وه‌.

تا ئێستا زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌جێندای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌ سیاسی‌ و ئابوورییه‌كانی‌ هه‌ردوو وڵات بكرێت.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكانی‌ ڕووسیا و توركیا له‌ ساڵی 2019دا، دوایین جار ئه‌ردۆغان له‌ 23ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و له‌گه‌ڵ پۆتین كۆبووه‌وه‌.

170 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر