Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەکێتی ئەوروپا: له‌ سێ‌ مانگدا زیاتر له‌ 45 كه‌س له‌ سعودیه‌ له‌ سێداره‌ دراون


پەیام 

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دژایه‌تیی‌ خۆی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و، ئاشكرای‌ كرد: له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگدا زیاتر له‌ 45 كه‌س له‌ سعودیه‌ له‌ سێداره‌ دراون.

فێدریكا مۆگرینی، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كردووه‌ "له‌ كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سعوودیه‌ له‌ سێداره‌ دراون، 45 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌".

مۆگرینی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌م ڕۆژانه‌ی‌ دواییدا چوار كه‌س كه‌ به‌هۆی قاچاخچێتیی تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ سعوودیه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون".

نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "یه‌كێتییه‌كه‌ دژی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌ به‌ بێ جیاكردنه‌وه‌یه‌ی‌ دۆخه‌كان".

فێدریكا مۆگرینی تیشكی‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "كه‌ له‌ دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهاندا سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگیراوه‌". دووپاتیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌م سزایه‌ زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌ و دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ و، هاوكات هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی‌ ئه‌رێنیشی نییه‌.

221 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر