Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی سكاڵاكانی عه‌بادی له‌سه‌ر فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێم راده‌گرێت


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سكاڵایه‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ پێشتر له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تۆماری كردبوو، ڕاده‌گرێت.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سكاڵایه‌كی عه‌بادی كه‌ پێشتر له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم دژی توركیا تۆماری كردبو ڕاده‌گرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی سكاڵاكه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق ڕاگرتوه‌ كه‌ پێشتر دژی توركیا و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌و وڵاته‌ تۆماری كردبوو.

ڕاگرتنی ئه‌و سكاڵایه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ توركیا داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی 26 ملیار دۆلاری كردوه‌.

هاوكات به‌رپرسانی‌ عێراقی جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا حكومه‌تی توركیا داوای دواخستنی دۆسیه‌ی دادگاییه‌كه‌ی بۆ 5 ساڵ كردوه‌و عادل عه‌بدولمه‌هدیش ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا.

721 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر