Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌فغانستان: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌رده‌وامی ده‌بێت


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته‌، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ كابوول پێشوازیی‌ له‌ زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌فغانستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بۆ سه‌رخستنی دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ میانی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌ شاری دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوودا، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه‌.


175 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر