Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقجی تێده‌په‌ڕێت


په‌یام

شه‌ش مانگ تێده‌په‌رێزێت به‌سه‌ر كوشتنی‌ رۆژنامه‌نووس جه‌ماڵ خاشقچی‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، فرێد ریان گوتارێكی به‌ ناوی "دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی-دا تره‌مپ (هێشتا) هیچی نه‌كردووه‌". 

ریان له‌ گوتاره‌كه‌یدا كه‌ له‌ واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ رۆژنامه‌وانی سعوودی خاشقجی بووه‌ته‌ قوربانی "پلانێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو" كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ راییكردنی كاره‌ فه‌رمییه‌كانی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه‌ی له‌ ئیستانبوڵ كردبوو و نووسیوویه‌تی "نه‌ده‌بوو چاره‌نووسی نووسه‌ری واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی به‌مجۆره‌ دڵته‌زێنه‌ بێت. ئێستا دوای تێپه‌ڕینی نیو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ترسناكه‌دا ئیدی پێویسته‌ هه‌نگاو بندرێت له‌مباره‌یه‌وه‌". 

له‌ وتاره‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ هێشتا ته‌رمی خاشقجی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و حكوومه‌تی سعوودیه‌ هه‌ر له‌ رۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ وته‌ی لێكدژی بڵاوكردۆته‌وه‌. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی رۆژئاوا له‌ سعوودیه‌ دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌. 

193 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر