Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات


په‌یام

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ نووسراوێكی فه‌رمی په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. 

له‌نوسراوه‌كه‌دا كه‌ واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره‌ هاتووه‌، به‌ گوێره‌ی حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ مادده‌ی 18 په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی بۆ دانیشتنی ژماره‌ چواری ئاسایی بانگهێشت كردووه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا بۆ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانتاران گفتوگۆ له‌ باره‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یام بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.

249 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر