Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوته‌فلیقه‌ ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كرێت


په‌یام


عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر بڕیاریدا ده‌ست له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ولاَته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر به‌ر له‌ كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌ 28ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مینداریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری جه‌زائیر، دوای ده‌ستنیشانكردنی حكومه‌تی نوێ له‌ ڕۆژی 31ی ئازار عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوردا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌دات.

سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری جه‌زائیر رایگه‌یاندوه‌ به‌رده‌وامبوونی به‌ڕێوه‌چوونی كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی حكومه‌تی كاتیدا، له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات سه‌رۆك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر به‌ر له‌ ڕۆژی 28ی نیسانی 2019 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شده‌كات.

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵه‌ و له‌ ساڵی 1999وه‌ سه‌رۆكی جه‌زائیره‌، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر كوردسییه‌كی جوڵاو هه‌ڵسوكه‌وتی پێده‌كرێت.


247 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر