Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆكراینا.. هه‌ڵبژاردنی سەرۆکی نوێ به‌فه‌رمی كه‌وته‌ خولی دووه‌م


په‌یام

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی ئۆكراینا رایگەیاند كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت كه‌وتووه‌ته‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن.  

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی ئۆكراینا، تاتیانا سلیپاچوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگەیاند كه‌ هیچ كام له‌ كاندیده‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌سه‌روو سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

تاتیانا سلیپاچوك باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌كته‌ر و كۆمیدیان، ڤلادیمیر زه‌له‌نسكی و سه‌رۆكی ئێستا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ ماونه‌ته‌وه‌ بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و گوتی: "روونه‌ كه‌ خولی دووه‌م ده‌بێت". 

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی ئۆكراینا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئیدی گۆڕانكاری دیكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كاندا روونادات.

دوای ئەوەی هەڵبژاردنەكە كۆتایی هات كە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا رێژەی بەشداریكردن تیایدا سەدا 62.78 بوو، تا كاتژمێر 12:30 رێژەی لەسەدا 72.09ی دەنگەكان جیاكرانەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، ڤلادیمیر زه‌له‌نسكی كۆمیدیان رێژەی لەسەدا 30.44ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەكەمدایە و سەرۆكی ئێستا پێترۆ پۆرۆشێنكۆ رێژەی سەدا 16.15ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و پلەی دووەمی گرتووە.

هاوكات سەرۆكوەزیرانی پێشوو، یولیا تیمۆشێنكۆ رێژەی سەدا 13.16ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بڕیارە دوو كاندیدی براوە 21ی نیسان لە گەڕی دووەمدا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كێبڕكێ بكەن. 

135 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر