Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ردوو سوپای سعوودیه‌و به‌ریتانیا مانۆڕێكی هاوبه‌شی وشكانییان ده‌ستپێكرد


په‌یام


به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی سعوودیه‌، مانۆڕی "هاوبه‌شی سه‌ربازانی بیابان-٣" كه‌ به‌ به‌شداریی هێزه‌ وشكانییه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ ناوچه‌ی سه‌ربازیی باكووری خۆرئاوای سعوودیه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.  

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ مانۆڕه‌ به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان سعوودیه‌ و به‌ریتانیا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان و پلاندانانی سه‌ربازیی رێكخراوه‌ و درێژه‌پێده‌ری مانۆڕه‌كانی پێشووه‌.    

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی مانۆڕه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌ک بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

به‌ریتانیا و سعوودیه‌ له‌نێوان رۆژانی ٢٥ی تشرینی دووه‌م-٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨دا مانۆڕی سه‌ربازیی ئاسمانیی "ئاڵای شین"یان ئه‌نجامدابوو. 

96 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر