Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌زوری‌: خاكی‌ جۆلان عه‌ره‌بییه‌و تره‌مپ ده‌ستدرێژیی ده‌كاته‌سه‌ر خاكی‌ عه‌ره‌ب

په‌یام

كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: خاكی جۆلان عه‌ره‌بییه‌ و دۆناڵد تره‌مپ به‌ بڕیاره‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ ده‌ستدرێژی كرده‌وه‌ سه‌ر خاكی عه‌ره‌ب.

نه‌زمی حه‌زوری كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌ خاكی ئیسرائیل رایگه‌یاند: جۆلان خاكێكی عه‌ره‌بییه‌ و موڵكی رۆڵه‌كانییه‌تی، سه‌رؤكی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ وه‌كو موڵكی ولاَته‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكات.

كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌ هه‌رێم وتیشی "ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌یه‌ كه‌ دۆناڵد ته‌مپ له‌سه‌ر قودس كردی و به‌ دانانی به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌". 

مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، واژووی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كرد كه‌ دان به‌ خاك و به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌ سووریا وه‌كو خاكی ئیسرائیل ده‌نێت و به‌مه‌ش توڕه‌یی به‌شێكی زۆری له‌ وڵاتانی جیهانی به‌دوادا هات.


157 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر