Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆشداری له‌ ڕووخانی‌ به‌نداوی سامه‌ڕا و ژێرئاوكه‌وتنی‌ به‌غدا ده‌درێت

په‌یام

په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ ئه‌گه‌ری رووخانی‌ به‌نداوی سامه‌ڕا و ژێرئاوكه‌وتنی‌ به‌غدادی پایته‌ختی‌ عێراق.

محه‌مه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌نداوی سامه‌ڕا بڕوخێت، ئه‌وا به‌غدا ژێرئاو ده‌كه‌وێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "بارانێكی زۆر له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین باریوه‌و جاده‌كانی ژێرئاو كه‌وتون و ئه‌و ئاوه‌ش به‌ره‌و روباری دیجله‌ ده‌چێت، هه‌ربۆیه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئاوێكی زۆریش له‌به‌نداوی موسڵه‌وه‌ دێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ ئاوی به‌نداوی موسڵ به‌ردراوه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌نداوی سامه‌را به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئاوه‌ و ئه‌گه‌ر به‌نداوی سامه‌ڕا به‌رگه‌ی ئه‌و ئاوه‌ زۆره‌ نه‌گرێت، ئه‌وا شاری به‌غدا مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنی له‌سه‌ره‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق داوا ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر و له‌ئاماده‌باشیدا بن بۆ رێگریكردن له‌كاره‌ساتێكی له‌و جۆره‌.

3081 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر