Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ باری نائاسایی له‌ پارێزگای لوڕستان راگه‌یه‌ندرا

په‌یام

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی پێنج پۆینت دوو پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای ئیلام و كرماشانی له‌ ئێران هه‌ژاند، هاوكات به‌هۆی لافاو باری نائاسایی له‌ لوڕستان راگه‌یه‌ندرا.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی‌ رایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی پێنج پۆینت دوو پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ئیلام و كرماشانی هه‌ژاندوه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێت له‌ ئیلام پچڕاوه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی باران بارین و لافاو فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیلام و لوڕستان داخران و به‌هۆی لافاو باری نائاسایی له‌ لوڕستان راگه‌یاندرا، له‌ پارێزگای سنه‌ش رێگای 150 گوند به‌هۆی به‌فربارین داخراوه‌.

ره‌زا میرزایی به‌ڕێوبه‌ری ئاوی ناوچه‌ی پارێزگای لورستان رایگه‌یاند به‌هۆی بارانبارین زۆرو دروستبوونی لافاو سێ به‌نداو به‌ته‌واوی ژێر ئاوا كه‌وتوون و زیانی زۆریان هه‌بووه‌.

هاوكات پارێزگای لوڕستان مه‌ترسیی ژێر ئاوكه‌وتنی هه‌یه‌ و به‌رپرسانی‌ ئێران داوایان له‌ دانیشتوانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ كردوه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن.

وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ له‌ دوێنێوه‌ نزیكه‌ی (84) پرد روخاون (409) حاڵه‌تی رۆچون و هه‌ره‌سی زه‌وی و شاخ و كێوه‌كان رویداوه‌.


418 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر