Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات و پارتی فه‌رمانڕه‌واش له‌ پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانیه‌تی

په‌یام

نۆزده‌هه‌مین پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی‌و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ مێژووی توركیادا به‌ڕێوه‌چوو، پارتی فه‌رمانڕه‌واش له‌ پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانیه‌تی.

به‌درێژایی ئه‌مڕۆ، له‌ 81 پارێزگای توركیا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی‌و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ سه‌عات پێنجی ئێواره‌وه‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران‌و له‌ئێستاشدا پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌‌و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌عات 7‌و 15 خوله‌كی ئێواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵگرت.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان‌و دوابه‌دوای جیاكردنه‌وه‌‌و ژماردنی له‌سه‌دا 51ی ده‌نگه‌كان، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا پێش ڕكابه‌ره‌كانی كه‌وتووه‌، له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختیش پاش ژماردنی له‌سه‌دا 37ی ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراوی ئه‌كه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ یه‌كدیه‌وه‌ نزیكن.

له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی‌و خۆجێیی توركیادا 12 حزب‌و لایه‌نی سیاسی كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانیی 30 گه‌وره‌ شار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان‌و موختاری گونده‌كان، ده‌كه‌ن.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، نزیك به‌ 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌‌و ململانێی سه‌ره‌كییش له‌سه‌ر پارێزگاكانی ئه‌سته‌نبوڵ‌و ئه‌نكه‌ره‌‌و ئیزمیره‌.

له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا له‌ توركیا كه‌ له‌ 2014 به‌ڕێوه‌چوو، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا 46 هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه‌، پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆنیش له‌سه‌دا 28‌و پارتی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌دا 15ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ 19هه‌مین پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ مێژووی كۆماری‌ توركیا و یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی دوای سیستمی سه‌رۆكایه‌تی داده‌نرێت، هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی (گه‌ل) له‌ نێوان ئه‌كه‌په‌‌و مه‌هه‌په‌، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی (كۆمار)ی نێوان جه‌هه‌په‌‌و ئی پارتی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كیی تێدا ده‌كه‌ن.

421 جار خوێندراوەتەوە
31/03/2019

بابەتی زیاتر