Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌م ساڵح: عێراق پێویستی‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌

په‌یام

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت عێراق پێویستی‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌.

به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس رایگه‌یاند رێككه‌وتنێكی گشتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق پێویستی به‌ به‌رده‌وامبونی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان هه‌یه‌و پێشی وایه‌ ده‌كرێت ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ پێویسته‌.

به‌رهه‌م ساڵح وتیشی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان لێره‌ن له‌پێناو ئه‌ركێكی دیاریكراودا كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌هێزكردن و تواناداركردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ ئه‌مه‌ش، له‌ ئه‌مڕۆدا هیچ دژایه‌تییه‌كی جدی بۆ بونی ئه‌و هێزانه‌ له‌عێراق نابینم.

سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرایكردوه‌ بڕیارنییه‌ له‌ئێستادا گفتوگۆو ده‌نگدان له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ركردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.

257 جار خوێندراوەتەوە
30/03/2019

بابەتی زیاتر