Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خاوەنە سەرەکییەکانی دورگە گەشتیارییەکەی موسڵ لە هەولێر دەستگیرکران

په‌یام

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، خاوەنە سەرەکییەکانی دورگە گەشتیارییەکەی موسڵ لە شاری‌ هەولێر دەستگیرکراون.

عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە هەمانگی لەگەڵ هێزەکانی هەرێمی کوردستاندا شانەی قەیرانەکانی نەینەوا خاوەنی سەرەکی دورگەی گەشتیاریی موسڵ-یان دەستگیرکردووە.

وتیشی‌ "لە شاری هەولێر هەریەک لە عەبید ئیبراهیم عەلی و کوڕەکەی بەناوی رەیان عەبید ئیبراهیم، کە خاوەنی سەرەکی دورگەی گەشتیاریی موسڵن دەستگیرکراون".

21ی ئەم مانگە، بەلەمێک لە دوورگەی ئوم رەبیعەین لە موسڵ ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و 55 کەسی دیکەش رزگارکران، هاوکات تا ئێستا چارەنوسی 60 کەسی دیکەش نادیارە.

دوای روداوەکەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازی دوورخستنەوەی پارێزگاری موسڵ و جێگرەکانی دەرکرد و هەفتەی رابردوش پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ لە پۆستەکانیان دووری خستنەوە.

337 جار خوێندراوەتەوە
30/03/2019

بابەتی زیاتر