Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. هاندەرانی بەرشەلۆنە ئەم گۆڵەی میسی بە جوانترینی مێژووی یانەکەیان دادەنێن


پەیام 

هانده‌رانی یانه‌ی‌ به‌شه‌لۆنه‌ له‌ راپرسیه‌كی‌ گه‌وره‌دا جوانترین گۆڵی‌ مێژووی‌ یانه‌كه‌یان دیاریکرد کە گۆڵەکەی لیۆنێل میسی به‌رامبه‌ر خیتافی‌ ـە. 

پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ هانده‌رانی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ جوانترین گۆڵی مێژووی‌ تیپه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكردووه‌ وئه‌و گۆڵه‌یان دیاری‌ كردووه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی‌ 2006 بۆ 2007 له‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا به‌رامبه‌ر خیتافی‌ لیۆنێل مێسی‌ تۆماری‌ ده‌كات. 
 
راپرسییه‌كه‌ له‌ نێوان چوار گۆڵدا بوو. یه‌كه‌میان گۆڵی‌ میسی‌  له‌خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ساڵی‌ 2011 به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید تۆماری‌ ده‌كات، گۆڵی‌ دووه‌میش گۆڵه‌كه‌ی‌ سێرجی‌ رۆبێترۆ كه‌ له‌ساڵی‌ 2017 له‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ ده‌كات له‌ یاری‌ ریمۆنتادا. 

گۆڵی‌ سێیه‌میش مێسی‌ له‌ تۆڕی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌ یاری‌ كۆتایی جامی‌ شای‌ ئیسپانیای‌ 2015 .

گۆڵی‌ چواره‌میش ئه‌و گۆڵه‌یه‌ كه‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ هانده‌رانی‌ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و گۆڵه‌ی‌ مێسی‌ له‌ یانه‌ی‌ خیتافی‌ ده‌كات به‌شێوازێكی‌ زۆر نایاب له‌ جامی‌ شایی ئیسپانیا وله‌ وه‌رزی‌ 2006 بۆ 2007.

 

502 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2019

بابەتی زیاتر