Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واشنتن.. سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌. واشنتۆن پاڵپشتیی‌ خۆی‌ بۆ به‌رقه‌راركردنی‌ ئاسیش و بوندیادنانه‌وه‌ی‌ عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ واشنتۆن، له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆشكی سپی "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی هاریكاری نوێی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ بواره‌كانی ئابووریی و ئاسایشدا كراوه‌".

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاری بواری ئه‌منیی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ تاووتوێ كراون كه‌ ده‌بێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه‌كانیان له‌ عێراق به‌رفراونتر بكه‌ن.

پێشتریش حه‌لبووسی‌ له‌گه‌ڵ پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگریی كاربه‌ڕێكه‌ری‌ ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌. چارلی سه‌ممه‌رس وته‌بێژی پنتاگۆن، ڕایگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوو وڵات و پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به‌ سه‌روه‌ریی عێراقه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا هاتووه‌ "محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌ جه‌ختی‌ له‌ گرنگیی‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ شانه‌كانی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه‌".

بڕیاره‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆی‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كۆببێته‌وه‌.

208 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر