Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كه‌ن


په‌یام


ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، ده‌كه‌ن.

نوێنه‌ره‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ (ساڵح حوسنی) وه‌زیری بازرگانیی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه‌.

(ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ شایسته‌ داراییه‌كانی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 ‌و 2015‌و 2016ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گیرێت، سه‌ردانی وه‌زیری‌ كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدراڵمان كرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌كان، وه‌زیری بازرگانی عێراق دڵنیایی به‌ ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌ی دارایی داوه‌ بڕی 499 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تدایه‌ ‌و بۆ خه‌رجكردنی ته‌نها چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتیشی: بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ین‌و به‌ڵێن به‌ جووتیاران ده‌ده‌ین له‌ به‌داواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.

527 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر