Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا.. پیاوێک بە هەناسەی دەستکرد سەگێک لە مردن رزگار دەکات


پەیام 

لە ناحیەی کەندیرلی سەربە ریزە، پیاوێک بەناوی عومەر یەڵماز لەڕێگەی شێلان و هەناسەی دەستکردەوە توانی سەگێک کە بە بێ جووڵە لەسەر شەقامێک کەوتبوو، بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی، یڵماز ئاماژەی بەوەکرد لە کاتی بەخشینی خواردن بە ئاژەڵەکانی سەر شەقام، تێبینی ئەوەیان کردووە کە یەکێک لە توتکە سەگەکان، دوای ئەوەی دەمی زۆر پڕبووە، بە بێ جووڵە لە زەوییەکەدا کەوتووە. 

عومەر یڵماز باسی لەوەکرد شتێک لە قوڕگی توتکە سەگەکە گیراوە، ئەویش لەبەرامبەر دەستی بەشێلانی سەگەکە کردووە و دواتریش بردوویەتییە ژێر ئاوێک دەموچاوی بۆ شووشتووە و لەرێگای هەناسەی دەستکردەوە توانیوویەتی بیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان. 

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە رزگارکردنی ژیانی ئەو توتکە سەگە، هەستێکی ناوازەی پێبەخشیووە و رایگەیاند: "بە هاناوەنەچوونی شتێکی لەوجۆرە لەدەستی خۆتدا نییە.

وتیشی: دایکەکەی وەکو ئەوەی کە پێمان بڵێت 'فریای رۆڵەکەم بکەون' سەیری چاوی دەکردین، هەرکەسێک سەیری چاوی دایکەکەی بکردایە تێدەگەیشت، منیش دەزانم هەناسەنەدان چییە، لەبەر ئەوەش کە هەناسەنەدانم پێشتر بەسەردا هاتووە، لەوێدا هەستم بە خۆم کرد. سوپاس بۆ خودا توانیمان توتکە سەگەکە رزگاربکەین و بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان". 

384 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2019

بابەتی زیاتر