Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە


په‌یام


 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو و کۆی گشتی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


 زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناحیەی شمامک بووە بە بڕی ٦٥.٨ ملیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە قەزای کەلار بووە بە بڕی ٢.٢ ملیمەتر.

هاوکات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەولێر بڕی ٥٩.٥ ملیمەتر، و لە سلێمانی بڕی ٢٢.١ ملیمەتر، لە دهۆک بڕی ٣١.١ ملیمەتر، هەڵەبجە بڕی ٨.٣ ملیمەتر و کەرکوک بڕی ١٩.٨ ملیمەتر بارانباریوە.

کۆی گشتيی ڕێژەی بارانبارین لە سەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی بارانباراینی هەبووە بەبڕی  ٩٥٤.١ ملیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە پارێزگای کەرکوك بووە بڕی ٣٨٩.٦ ملیمەتربووە.

کۆی گشتی ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر ٦٨١.٣ ملیمەتر بووە، و پارێزگای دهۆک ٨٩٨ ملیمەتر بووە و، پارێزگای هەڵەبجەش ٨٣٢.٢ ملیمەتر بووە.

هاوکات  کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت.


442 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2019

بابەتی زیاتر