Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵ به‌سه‌رپه‌رشتیی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر كۆبووه‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ و، به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ حیزبه‌كه‌ و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌ی‌ تاووتوێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو "ئاماده‌سازییه‌كان بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا، بڕیاریشه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام بدرێ‌".

سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش، ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وه‌كو بنه‌مای كاری سیاسیی خۆی، دوور له‌ پێگه‌ و بوون و نه‌بوونی‌ خۆی له‌ كابینه‌ی‌ داهاتوودا، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم كرده‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تی‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتییان بێ‌ و، بنه‌مای شه‌فافییه‌ت‌و دژایه‌تی و بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی، خاڵی‌ سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌كه‌ی‌ بێ‌.

هاوكات ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی به‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ی‌ پارێزگای‌ مووسڵ و داواكاره‌ له‌ خوای‌ میهره‌بان كه‌ خنكاوه‌كانی‌ به‌شه‌هید وه‌رگرتبن و شیفای‌ به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان بنێرێ‌. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ناشایسته‌یه‌ی‌ كه‌ كه‌سانێك به‌رانبه‌ر سه‌رۆككۆماری‌ عێراق ئه‌نجامیاندا، به‌ كارێكی‌ خراپ و نه‌گونجاو له‌قه‌ڵه‌م دا.

كۆتا ته‌وه‌ره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسه‌ نێوخۆییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی و، بڕیاری‌ پێویستیان بۆ ده‌ركرا.

308 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2019

بابەتی زیاتر