Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری نه‌ینه‌وای ڕاگیرا و شانه‌ی قه‌یرانی بۆ پارێزگاكه‌ پێكهێنرا


پەیام 

دوابه‌دوای ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی نێو ڕووباری‌ دیجله‌ له‌ شاری موسڵ، (عادل عه‌بدولمه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ركرد.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ پاساوی دۆخی تایبه‌تی پارێزگاكه‌ شانه‌ی قه‌یرانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنا‌و كاره‌كانی (نوفل عاكوب) پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وای ڕاگرت.

ئه‌ندامانی شانه‌ی قه‌یرانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا ‌و فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كان‌و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ پێكهاتووه‌‌و ڕاسته‌وخۆ به‌ خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌.

كاری‌ شانه‌ی قه‌یرانی نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌ له‌و پارێزگایه‌دا تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌ ژێر ڕۆشنایی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاری گونجاو ده‌رده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ بڕیارێكی دیكه‌یدا داوای كرد په‌له‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و سزادانی كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م له‌ ڕووداوه‌كه‌ بكرێت‌و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه‌.

390 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر