Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنەیی: ئه‌ورووپییه‌كان به‌ كردار له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاونه‌ته‌وه‌


پەیام 

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی‌ ئێران، رایگه‌یاند ئه‌ورووپییه‌كان به‌ كردار له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاونه‌ته‌وه‌ و وتی‌ ئه‌و میكانیزمه‌ بازرگانییه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران دامه‌زرێندراوه‌، گاڵته‌یه‌كی تاڵه‌.

خامنه‌یی به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێی ئێرانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له‌ شاری مه‌شهه‌د وتارێكی پێشكه‌شكرد.

خامنه‌یی وتی: "دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌ورووپییه‌كان خواستی راسته‌قینه‌یان نه‌بوو بۆ پارێزگاریكردن له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".

سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمه‌ بازرگانییه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا -ه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران له‌ چێوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا دامه‌زرێندراوه‌، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ بۆ پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ها ئه‌و میكانزمه‌ به‌ گاڵته‌یه‌كی تاڵ ده‌چێت".

عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سه‌رجه‌م ئێرانییه‌كان باش ده‌زانن كه‌ ئه‌مریكا جه‌نگێكی ئابووری دژبه‌ ئێران راگه‌یاندووه‌.

رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی ره‌خنه‌ی له‌ میدیاكانی ئه‌ورووپا گرت سه‌باره‌ت به‌ رووماڵكردنی ئه‌و دوو هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو كرانه‌ سه‌ر دوو مه‌زگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ 50 كه‌س كوژران  گوتی: "میدیاكانی رۆژئاوا به‌ دوو روویی رووماڵی هه‌ردوو هێرشه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ هێرشه‌كانیان به‌ تیرۆریستی ناوه‌زد نه‌كردووه‌ به‌ڵكو به‌ هێرشی چه‌كدارییان له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌".

146 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر