Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دوو خۆپیشانده‌ر ده‌شێلن


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌س و كاری قوربانیانی به‌له‌مه‌ نقومبووه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ خۆپیشاندانیان كرد، گرژی له‌ نێوان به‌رپرسانی باڵای ئیداری كه‌ سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یانكردبووو دروستبوو.

له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی پارێزگاری نه‌ینه‌واش بۆ شوێنی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌و خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگارو ئۆتۆمبێله‌كانیش دووان له‌ خۆپیشانده‌رانیان شێلا و برینداربوون. 

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كردووه‌. 

هاوكات هه‌ر له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ری و له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانییه‌وه‌ دوورخرایه‌وه‌. 

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ نێو ڕووباری دیجله‌ له‌ ناوچه‌ی (غابات)ی شاری‌ یاری موسڵ وه‌رگه‌ڕا، به‌پێی نوێترین زانیاریش له‌و ڕووداوه‌دا زیاتر لە ١٠٠ كه‌س له‌ سه‌رنشیه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ خنكان.


1282 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر